رووداو دیجیتاڵ
هێلیکۆپتەرێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوە، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەو هێلیکۆپتەرە هی هاوپەیمانان بووە و لە کاتی مەشقدا کەوتووەتە خوارەوە."
نیوەڕۆی (پێنجشەممە، 27-7-2023) هێلیکۆپتەرێک لە گوندی قەڵاسۆران سەر بە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوە. لەوبارەیەوە سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەدواداچوونمان بۆ کردووە و دەرکەوتووە لەو شوێنە هاوپەیمانان مەشقیان هەبووە، ئەو هێلیکۆپتەرەش هی ئەوانە."
بە گوتەی سیروان بارزانی، "هەڵەیەکی تەکنیکی هەبووە، بۆیە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە."
سەبارەت بە زیانەکانی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی پێشمەرگە دەڵێت، "دوو کەسی تێدابووە و بەپێی ئەوەی ئێمە قسەمان لەگەڵدا کردوون، هەردووکیان سەلامەتن و بریندارێکی واش نەبوون".
هەروەها پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی "ئەو کەسانەی لەنێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، ئەمریکی بوون و تیمێکی هاوپەیمانان گەشتوونەتە ئێرە بۆ لێکۆڵینەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ