رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە رووبەڕووی هێزەکانیان ببوونەوە.
رۆژی چوارشەممە، 24-04-2024، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی گوت: "ئەو سێ کەسە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە."
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، تۆمەتباران سەرەتا لە باوەنوور بوون، دواتر بۆ شاری کەلار هەڵاتوون و تونرا لەوێ هەرسێکیان دەستگیر بکرێن.
عەلی جەمال قدووری گوتیشی، ئەو سێ تۆمەتبارە لەکاتی دەستگیرکردنیان لە باوەنوور و لە کەلاریش تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیس کردووە و روووبەڕووبوونەوە روویداوە، بەڵام تەنیا زیانی مادی هەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی گەرمیان بێت، ئەو سێ کەسە بەپێی مادەی 230 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، چونکە هێرشیان کردووەتە سەر کارمەندی دەوڵەت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ