ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

13-09-2023
نازەنین گۆران
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ دەدات
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ دەدات
نیشانەکردن قوتابخانە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، بۆ ئەم ساڵی خوێندن یەک ملیۆن و 633 هەزار و 125 قوتابی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە زۆرترینیان لە هەولێرن.
 
قوتابییەکان بەم جۆرە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەشبوون: هەولێر 493 هەزار و 669 قوتابی؛ سلێمانی 363 هەزار و 258 قوتابی؛ دهۆک 407 هەزار و 211 قوتابی؛ هەڵەبجە 24 هەزار و 635 قوتابی؛ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 75 هەزار 877 قوتابی؛ ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 89 هەزار و 955 قوتابی؛ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 79 هەزار و 435 و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 91 هەزار و 730 قوتابی؛ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت 7355. 
 
ئەم ئامارە لەکاتێکدایە بەگوتەی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ژمارەی قوتابیان لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن (2023 - 2024)، ملیۆنێک و 921 هەزار و 931 قوتابییە.
 
بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، لە هەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک 152 هەزار و 890 مامۆستا هەن کە بەشێکیان هەمیشەیی، وانەبێژ و بەشێکی دیکەیان گرێبەستی حکومی و ناحکومین. دابەشبوونی مامۆستایانی وانەبێژ و هەمیشەیی بەم شێوەیەیە: پارێزگای هەولێر 31 هەزار و 686 مامۆستای هەمیشەیی و حەوت هەزار و 319 وانەبێژ؛ پارێزگای سلێمانی 29 هەزار و 401  هەمیشەیی و هەشت هەزار و 434 مامۆستای وانەبێژ؛ دهۆک 21 هەزار و 939 هەمیشەیی و 11 هەزار و 380 مامۆستای وانەبێژ؛ هەڵەبجە سێ هەزار و 823 هەمیشەیی و 542 وانەبێژ. 

 

 
 
ژمارەی مامۆستایانی هەمیشەیی و وانەبێژ لە ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک بەمشێوەیە: گەرمیان هەشت هەزار و 576 هەمیشەیی و دوو هەزار و 936 مامۆستای وانەبێژ؛ خوێندنی کوردی کەرکووک پێنج هەزار و 927 هەمیشەیی و هەزار و 61 وانەبێژ؛ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 9 هەزار و 126 هەمیشەیی و سێ هەزار و 863 وانەبێژ؛ ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین شەش هەزار و 163 هەمیشەیی و هەزار و 769 وانەبێژ؛ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ شەش هەزار و 342 هەمیشەیی و دوو هەزار و 12 مامۆستای وانەبێژ هەن.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە بێت، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 811 ناوەندی خوێندن هەن کە پێکهاتوون لە باخچەی ساوایان، قوتابخانەی بنەڕەتی، دواناوەندی، ئامادەیی، فێرکردنی خێرا، پیشەیی و کۆمەڵگە و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و دابەشبوونەکەش بەمجۆرەیە: لە پارێزگای هەولێر هەزار و 619 ناوەندی خوێندن؛ سلێمانی هەزار و 393؛ دهۆک هەزار و 465؛ هەڵەبجە 148؛ گەرمیان 388، خوێندنی کوردی کەرکووک 537؛ سۆران 647، راپەڕین 370؛ زاخۆ 206 و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت 38 دانە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ تاوەکو دوای سەری ساڵ مامەڵەکانی هاونیشتمانییان رادەگیرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە مامەڵەکانی هاووڵاتییان رادەگرێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.