کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ نیڤشکانان: لە 15 رۆژدا فۆرمی دڵنیایی پرنەکەنەوە مووچەکانتان رادەگیرێت

06-01-2024
نازەنین گۆران
نیشانەکردن خاوەن پێداویستیی تایبەت نیڤشکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری نیڤشکانان دەکاتەوە لەماوەی 15 رۆژدا فۆڕمی دڵنیایی پڕبکەنەوە،  هۆشداریش دەدات " هەرکەسێک دوابکەوێت و فۆرمەکە پڕنەکاتەوە، مووچەکەی رادەگیرێت."
 
رۆژی شەممە، 06-01-2024، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە نیڤشکانان (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان) کردووە فۆرمی دڵنیایی بۆ بەردەوامبوونی مووچەکانیان پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەش وەزارەت چوار مەرجی داناوە ئەوانیش؛ 
 
- ئامادەبوونی خودی کەمئەندام 
- دوو وێنەی مامەڵە 
- هەویەی مووچەوەرگرتن (کۆد)
- کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی
 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، رۆژی یەکشەممە، 7ـی ئەم مانگە پڕکردنەوەی فۆرم دەستپێدەکات و تاوەکو 22ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت،  دەشڵێت، "بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت، هەر کەسێک دوابکەوێت و فۆرمەکە پڕنەکاتەوە، مووچەکەی رادەگیرێت."
 
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "فۆرمی دڵنیایی هەموو ساڵێک دەیکەین، ئەوە بۆ دڵنیابوونەوەیە کە ئایا ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتە لە ژیاندا ماوە یاخود نا."
 
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەوانەی 150 هەزار دینار وەردەگرن، دەبێت سەردان بکەن و فۆرم پڕبکەنەوە، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن و 100 هەزار دینار وەردەگرن، دەتوانن سەردان نەکەن چونکە خۆیان فەرمانبەرن. 
 
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە 80 هەزار کەمئەندام لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە وەزارەتەکە مووچەیان هەیە، ئەوانەی کەهیچ مووچە و دەرامەتێکی دیکەیان نییە، مووچەکانیان 150 هەزار دینارە و ئەوانەش کە مووچەیەکی دیکەیان لە حکومەت هەیە، مووچەیان 100 هەزار دینارە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.