حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: نرخی فۆڕمی حەج 25 هەزار دینارە

12-10-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە ناونووسین بۆ حەج لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە دەستپێدەکات، نرخی فۆرمەکەش 25 هەزار دینارە. داواش دەکات هەر کەسێک تەنیا یەک فۆرم لەو شارەی لێی نیشتەجێیە پڕبکاتەوە، بە پێچەوانەوە ناویان ناخرێتە تیروپشکەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە 12-10-2023 شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژی یەکشەممە 15ی ئەم مانگە ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و 12 رۆژ بەردەوام دەبێت. هەر کەسێک لە بەرامبەر وەرگرتنی هەر فۆرمێک 25 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، ئەگەر ناویشی دەرنەچێت پارەکەی بۆ ناگەڕێتەوە و بۆ پڕۆسەی حەج بەکاردەهێندرێت."
 
بە گوتەی نیاز نەقشبەندی، دەبێت هەر هاووڵاتییەک لەو شارەی لێی نیشتەجێیە فۆرم وەربگرێت، بە پێچەوانەوە هەڵدەوەشێتەوە و دەڵێت، "رەنگە کەسێک بۆئەوەی دەرفەتی دەرچوونی ناوەکەی زیاتر بێت لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک فۆرم پڕبکاتەوە، لە کاتێکدا دابەشکردنی پشکی حەج لە عێراق بەگوێرەی دانیشتووانی پارێزگاکانە، واتە هەر پارێزگایەک بەشی خۆی بۆ دانراوە، بۆیە هەر کەس لە دوو شوێن فۆرم پڕبکاتەوە ئەوە رەتدەکرێتەوە."
 
دوای پڕکردنەوەی فۆرمی حەج، قۆناخی وردبینی و تۆمارکردنی ئامارەکان دەستپێدەکات و  دواتر بە تیروپشک ناوەکان هەڵدەبژێردرێن، ئەو کەسەی ناوی دێتەوە دەبێت راستەوخۆ پارە بدات، چونکە پڕۆسەی ئامادەکارییەکانی حەج لەلایەن سعودیەوە پێشخراوە، دەبێت تاوەکو مانگی شووبات هەموو کارەکان تەواو ببن.
 
ئەمساڵ یەکەم گەشتی حاجییان بۆ سعودیە 9ی حوزەیرانی 2023 بە رێگەی وشکانی دەستیپێکرد کە ئەوە یەکەمجار بوو گەشتی حەج بەرێگەی وشکانی بەفەرمی لەلایەن وەزارەتەوە سەرپەرشتی بکرێت.
 
نیازنەقشبەندی دەڵێت، "رێگەی وشکانی بۆ حاجییان لەڕووی داهاتەوە سوودی هەیە، چونکە تێچووی کەمترە و زووتریش دەگەڕێنەوە، پار لەگەڵ عێراق رێککەوتین کە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەی وشکانی 15% بوو ئەمساڵیش دوای تیروپشک لەگەڵیان رێکدەکەوین بۆئەوەی بزانین چەندمان بۆ دیاریدەکرێت."
 
لە 12-06-2023 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە بۆ سعودیە دەستیپێکرد. 4685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە، کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی سەردانی مەککەیان کرد. کە تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی 4500 و بە وشکانیش 3800 دۆلار دیاریکرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.