نرخی کارەبای موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە لەنێوان 12 هەزار بۆ 13 هەزار دینار دەبێت

02-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەممووز لە نێوان 12 هەزار بۆ 13 هەزار دینار دەبێت. 
 
رۆژی چوارشەممە 02-08-2023، سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە رووداوی گوت، "موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان‌ له‌ مانگی ته‌ممووزدا له‌نێوان 280 کاژێر بۆ 295 كاژێر کاریان کردووه‌. به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نیش له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاژێرێک کارەبا بۆ یه‌ک ئه‌مپێر 44 دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ک ئه‌مپێر له‌ سلێمانی له‌ نێوان 12 هەزار بۆ 13 دینار ده‌بێت."
 
بە گوتەی سیروان محەممەد، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌ جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌، واته‌ هه‌ر كاتێک كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه لە ماوەی 10 خولەکدا ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌کە‌ سزا ده‌درێت.
 
هاوکات زووهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە مانگی تەممووزدا موەلیدەکان لە هەڵەبجە لە نێوان 270 کاژێر بۆ 280 کاژێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە نێوان 12750 بۆ 13 هەزار دینار دەبێت. 
 
رۆژی سێشەممە 1ـی ئابی 2023، نرخی کارەبای موەلیدە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک دیاریکرا. قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە رووداوی گوت، لەنێو هەولێر و دەوروبەری، یەک نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 12 هەزار و 750 دینار بۆ 15 هەزار و 750 دینارە.
 
هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆکیش بە رووداوی گوت، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەممووز لە دهۆک و زاخۆ 12 هەزار و 500 دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.