کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لە لووتکەی چیاکان دەبارێت

10-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە و باران و بەفربارین تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە 10-01-2024 بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاتربوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا.
 
هاوکات دەڵێت، بارانبارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات و ناوچەی جیاجیادا دەبارێت، لە لووتکەی شاخە سنوورییەکانیش بەفر بارینی کەم دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
 
لەبارەی پلەی گەرما، کەشناسی دەڵێت، 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە.
 
دەربارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان لە کاتەکانی بەیانیی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
 
کەشی سنووری پارێزگاکانیش بەمشێوەیە دەبێت:
 
سنووری پارێزگای سلێمانی: لە کاتەکانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکاندا بارانی مامناوەند دەبێت، لەدوای نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت.
 
لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک: لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەورە، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لەدوای کاتەکانی نیوەڕۆ دەبێت.
 
سنووری پارێزگای کەرکووک: لە کاتەکانی ئێوارەدا باران دەبێت.
 
لەبارەی پێشبینییەکانی بەفربارین کەشناسی دەڵێت، سبەی لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارینی کەم دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.
 
دوێنێ سێشەممە بارانبارین بە رێژەی جیاواز لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
بەشی کەشناسی ئاماری 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکان بارانبارین بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر:
 
هەولێر 5.4 ملم؛ رەواندز 31.6 ملم؛ سۆران 22.6 ملم؛ مێرگەسوور 14.6 ملم؛ سیدەکان 22 ملم؛ چۆمان 19 ملم؛ کۆیە 6.3 ملم؛ هیران 13 ملم؛ پیرمام 3.6 ملم و بارزان 4.6 ملم باران باریوە.
 
پارێزگای سلێمانی:
 
سلێمانی 9.2 ملم؛ رانیە 12.2 ملم؛ قەڵادزێ 11.2 ملم؛ چوارقورنە 14 ملم؛ سەرکەپکان و دەربەندیخان 14.8 ملم؛ سەنگاو 14.5 ملم؛ پێنجوێن 31 ملم؛ چوارتا 16.5 ملم؛ یاخسەمەر 15.4 ملم؛ سەیدسادق 22.2 ملم؛ بەرزنجە 28.6 ملم؛ قەرەداخ 32.5 ملم؛ دووکان 7.2 ملم و چەمچەماڵ 4.8 ملم باران باریوە.
 
پارێزگای دهۆک:
 
زاخۆ 3.9 ملم؛ ئاکرێ 3.4 ملم؛ کانی ماسی و بجیل 9.5 ملم؛ سەرسنگ و دێرەلووک 2 ملم و چەمانکێ 4 ملم باران باریوە.
 
پارێزگای کەرکووک:
 
کەرکووک 1 ملم؛ کەلار 1.8 ملم؛ مەیدان 6.6 ملم؛ خانەقین 1 ملم؛ خورماتوو 9.4 ملم؛ کفری 5.6 ملم؛ شوان 2.6 ملم و تەکیەی جەباری 8.1 ملم باران باریوە.
 
پارێزگای هەڵەبجە:
 
هەڵەبجە 18.1 ملم؛ تەوێڵە 21.2 ملم؛ خورماڵ 18 ملم؛ بیارە 13.7 ملم و سیروان 16.8 ملم باران باریوە.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.