کوردستان
کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگری نێو دووکانێکی بازاڕی لەنگە دەکوژێنێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
سێ کەس بە تۆمەتی ئاگرەکەی ئەم دواییەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەستگیرکران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان ئاسایش و پۆلیسی هەولێر بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر و ئەمڕۆ سێشەممە سێ کەس دەستگیرکران.
بڕیارە لایەنی پەیوەندیدار دوای لیكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، ئەنجامی لێکۆلینەوەکە بڵاوبکاتەوە.
رۆژی 8-4-2024 ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە بەهۆیەوە 48 دووکان سووتان.
رۆژی 2024-2-27ـیش ئاگر لە هەمان بازاڕی شاری هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا 166 دووکان سووتان و 90 کەسیش لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی، کاسبکاران و هاونیشتمانییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچوو.
پەیوەندیدار بەو ئاگرکەوتنەوەش لێکۆڵینەوە کرا و دوو کەس دەستگیرکران.
بازاڕی لەنگە لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێرە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2018شدا ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان دووکان سووتان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ