وەزارەتی پێشمەرگە: 4ی ئەم مانگە مووچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت

02-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 04-01-2024 مووچەی مانگی 12ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە رۆژی سێشەممە 02-01-2024 بڵاویکردووەتەوە، "دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییارییەکانی تەواو کردووە و بانکەکانی ئاگادار کردوونەتەوە لە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتەکە."
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەو مووچەیەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کە دابەش دەکرێت، مووچەی مانگی 12ی 2023یە و رۆژی پێنجشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2024 دابەشدەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنێکی تورکی.

تورکیا: هەفتەی رابردوو زیاتر لە هەزار پێگەمان بۆردوومان کردووە و 14 گەریلا و شەڕڤان کوژراون

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە هەفتەی رابردوودا لە باشوور و رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامدراون، 14 گەریلا و شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە. هەپەگە و هەسەدە تاوەکو ئێستا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.