پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوا؛ لە دهۆک باران و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

30-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ببارێت. سبەینێ چوارشەممەش نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران و بەرزترینیش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت.
 
رۆژی سێشەممە 30-01-2024 بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بێت و لە هەندێک کات بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، هاوکات لە کاتەکانی شەودا پێشبینیی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەبارانی کەم هەیە، لە ناوچە بەرز و شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئاسمان نیمچەهەور و هەندێک کات هەوری تەواو بێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، لەدوای نیوەڕۆشەوە لە بەشێکی سنووری پارێزگای دهۆک نمەباران دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە 29-01-2024 محەممەد کەمال، شارەزایەکی کەشناسی بە رووداوی گوت، لە 31ی ئەم مانگەوە بارانی مامناوەندی پچڕ پچڕ و هەندێک کات لێزمە باران لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبارێت؛ شەپۆلەکە لە ئێوارەی 1ی شوباتەوە کاریگەریی لەسەر تەواوی پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش دەبێت.
 
بە گوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی، ئەو شەپۆلە تاوەکو 5ـی شوبات بەردەوام دەبێت و 2 و 4ـی شوبات کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت بەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. هاوکات لە 2ـی شوبات پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری بەشێک لە شارەکان دەکرێت، بەتایبەتی سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن. 
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی چوارشەممە:
 
هەولێر: 14 سیلیزی
سلێمانی: 13 سیلیزی
دهۆک: 10 سیلیزی
کەرکووک: 16 سیلیزی
هەڵەبجە: 14 سیلیزی
زاخۆ: 9 سیلیزی
سۆران: 9 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 سیلیزی
گەرمیان: 17 سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووری لە شرنەخ.

قەدەخەی هاتووچۆ لە 11 ناوچەی شرنەخ راگەیێندرا

چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچەی سنووری لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.