ئەوانەی ناویان بۆ پاسەوانی سنوور هاتبێتەوە بە نامە ئاگاداردەکرێنەوە

13-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 24 کاژێردا هەر کەسێک ناوی بۆ پاسەوانی سنوور گەڕابێتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگاداریان دەکاتەوە.
 
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی پاسەوانانی سنووری لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، رۆژی دووشەممە 16-01-2023 لینکی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور کاراکرا کە تەنیا لە ماوەی 24 کاژێردا زیاتر لە 11 ملیۆن و 981 هەزار و 671 جار لینکەکە کرایەوە و، رۆژی 18-01-2023 کاژێر 12:00ـی شەو راگیرا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-7-2023، عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەڵبژاردنی کەسەکان لە رێگەی کورتەنامەوە دەبێت، "واتە ناوەکان بە لیست بڵاوناکرێنەوە، هەر کەس پێشتر ناوی پڕکردبێتەوە و کۆدی بۆ هاتبێتەوە، ئەگەر ناوی گەڕابێتەوە ئەوە ئەمڕۆ ئاگاداردەکرێتەوە."
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پاسەوانی سنوور دراوە و عەقید کاروان بۆ رووداوی باسکردووە، بۆ هەموو عێراق شەش هەزار کەس دادەمەزرێندرێن، لەو ژمارەیە 2600 یان بۆ هەرێمی کوردستان دەبن، "ئیدی دەبێت چاوەڕوان بین بزانین چەند کەس ئاگاداردەکرێنەوە."
 
دامەزراندنی ئەو پاسەوانانە تایبەتە بۆ ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بە درێژایی نزیکەی هەزار و 30 کیلۆمەتر دەگرێتەوە.
 
مەرجەکانی دامەزراندنەکە بریتی بوون لە: کەسەکە دەبێت تەمەنی لەنێوان 17 ساڵ بۆ 35 ساڵ بێت، لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت، فۆرمەکە بە زمانی عەرەبی پڕبکاتەوە و تەنیا پێویستە بڕوانامەی سەرەتایی و دواناوەندیی هەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.