کۆمیسیۆنی عێراق: لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن

08-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، لەدایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و لە 10ـی ئەم مانگەوە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن و تۆماری دەنگدەرانیان نوێ بکەنەوە.  
 
رۆژی یەکشەممە، 08-10-2023، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە دایکبووانی 2006 دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە لە 25ـی شوباتی 2024 بەڕێوەدەچێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رەزامەندی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی دەرگەی خۆتۆمارکردن بۆ لەدایکبووانی 2006 ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی مافی لەدایکبووانی نوێ."
 
بە گوتەی جومانە غەلای، دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رەزامەندی داوە لەسەر پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی لەدایکبووانی 2006. گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت، "لە 10ـی تشرینی یەکەمی 2023 نوێکردنەوەی تۆمارەکانیان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت." 
 
هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق خشتەی کارکردنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەواو کردووە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو پەسەند دەکرێت."
 
بڕیاربوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 01-10-2022، بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەتوانرا لەو رۆژەدا بکرێت.
 
دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-02-2024ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و بڕیارە بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆمیسیۆنی عێراقەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".