ئەمساڵ 127 کەس بە تاوانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزادراون

17-04-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەزار و 249 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر لەنێو چاکسازییەکاندان و ژمارەکەش لە زیادبووندایە. 
 
رۆژی چوارشەممە 17-04-2024، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا 5263 سزادراو لە نێو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندان کە هەزار و 249 کەسیان بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەرن. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان، لەکۆی ئەو هەزار و 249 کەسە 551 کەسیان بازرگان و 698 کەسیان بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن. 
 
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە 127 کەس بە تاوانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزادراون".
 
ژمارەکە چەند هێندە زیاد بووە. رەنگە لە ساڵانی رابردوو بە درێژایی ساڵەکە هێندە کەس سزادرابان، بەڵام ئێستا بە چەند مانگێک ئەو ژمارەیە سزادەدرێن".
 
لە هەرێمی کوردستاندا سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.