شارەزایەکی کەشناسی: کۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت

02-01-2024
نازەنین گۆران
نیشانەکردن باران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە کاتەکانی بەیانی زوو تەم دەبێت. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت. 
 
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ (سێشەممە، 2-1-2024) ئاسمان نیمچەهەور بێت و سبەی چوارشەممەش هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوو لەهەندێک ناوچەدا.
 
محەممەد کەمال، شارەزایەکی کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە دوای کاژێر 12:00ـی ئەمشەوەوە، تەم دەستپێدەکات بەتایبەتی لەنێوان هەولێر بۆ موسڵ، کەرکووک، سلێمانی، بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان و ئیدارەی راپەرینیش. 
 
سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین، ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتی "بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیەش واتا پێنجشەممە لەسەر هەینی پێشبینی شەپۆلێکی باران بارینی مامناوەند دەکرێت و شەپۆلەکە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە هەندێک سەنتەری شارەکانیش بەفریشی لەگەڵدا دەبێت." 
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، سبەی (چوارشەممە) پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 14 سیلیزی
سلێمانی: 13 سیلیزی
دهۆک: 14 سیلیزی
کەرکووک: 16 سیلیزی
هەڵەبجە: 15 سیلیزی
زاخۆ: 20 سیلیزی
سۆران: 12 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 سیلیزی
گەرمیان: 18 سیلیزی

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.