رووداو دیجیتاڵ
لە 24-04-2024 کە رێککەوتێکی جوانە، هەولێر 24 منداڵ، دهۆک 45 منداڵ، هەڵەبجە سێ منداڵ و لە سلێمانی بە نەخۆشخانەی حکومی و ئەهلییەکانەوە 153 منداڵ لەدایکبوون.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەشدار شەماڵ، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی فێرکاری لە هەولێر بە رووداوی داوە لە 24-04-2024 لە نەخۆشخانەکەیان 24 منداڵ لەدایکبوون کە 15یان کچ و نۆیان کوڕ بوون.
زۆرترین منداڵ بە نەشتەرگەریی لەدایکبووە بە شێوەیەک، لە کۆی نۆ کچ چواریان بە سرووشتی و هەشتیان بە نەشتەرگەریی لەدایکبوون، لە کۆی نۆ کوڕیش چواریان بە سرووشتی و پێنجیان بە نەشتەرگەریی لەدایکبوون.
لەپارێزگای دهۆکیش بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی دهۆک 45 منداڵ لەدایکبوون کە 22یان کوڕ و 23ـیان کچ بوون.
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی دهۆک دەڵێت، ئەو 45 منداڵە 20ـیان بە سرووشتی و 25ـیان بە نەشتەرگەریی لەدایکبوون.
لە پارێزگای سلێمانی ئاماری نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان بڵاوکراوەتەوە. رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 24-4-2024 لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان 153 منداڵ لەدایكبوون.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ژمارە منداڵەی لەدایکبوون 71 منداڵیان كوڕ و 82 منداڵیان كچ بوون.
لە پارێزگای هەڵەبجە کەمترین منداڵ لەدایکبووە، بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە سێ منداڵ لەدایکبوون کە دوو کچ و یەک کوڕ بوون. یەک لە منداڵەکان بە سروشتی و دووانەکەی دیکە بە نەشتەرگەری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ