کەشناسێک: سەرەتای مانگی داهاتوو دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

24-04-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە. شارەزایەکی کەشناسییش دەڵێت، دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 24-04-2024 بەشی کەشناسیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور. لە بەشێکی ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکووک و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەبێت.
 
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممەش پلەی گەرما بەرز ببێتەوە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشبینی خۆڵبارینێکی زۆر ناکەن، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پێشبینی دوو شەپۆلی بارانبارین دەکەن.
 
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەش کرد، لە 1ی مانگی ئایارەوە شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ناو بە ناو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە دوای 5ی ئایارەوە شەپۆلی دووەمە کە بەهێزترە.
 
بەپێ پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە بێت، لە شەپۆلی دووەمی بارانبارین تەرزەش دەبێت و تاوەکو ئێستا هەولێر، سلێمانی، ئیدارەی سۆران و گەرمیان لەسەر هێلی لافاون، بەڵام گۆڕانکارییەکانیش بەردەوامن.
 
لەبارەی پلەی گەرما محەممەد کەمال گوتی، لە سەرەتای مانگی داهاتوو پێشبینی دابەزینی نزیکەی پێنج پلە دەکرێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە:
 
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.