وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: هاونیشتمانیان دەتوانن تاوەکو کۆتایی مانگی 11 فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە

02-10-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، تاوەکو ئێستا 20 هەزار و 864 هاونیشتمانی فۆرمی وەرگرتنی شووقەی بێ پێشەکییان پڕکردووەتەوە و 30ـی 11ـی ئەمساڵ دوایین دەرفەتە لە بەردەستی هاونیشتمانیان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان. 
 
رۆژی دووشەممە، 02-10-2023، مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا 20 هەزار و 864 فۆرمی وەرگرتنی شووقە پڕکراوەتەوە؛ لە هەولێر هەشت هەزار و 635؛ لە سلێمانی حەوت هەزار و 396؛ لە هەڵەبجە 234 و لە دهۆک دوو هەزار و 324 فۆرم.
 
لەبارەی ئیدارە سەربەخۆکان، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 498؛ لە زاخۆ 447؛ لە گەرمیان 987؛ لە راپەرین 229 و 114 فۆرمیش پڕکراونەتەوە دیار نییە لە چی پارێزگا و ئیدارەیەک پڕکراونەتەوە.
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، تاوەکو رۆژی 30ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە بەردەستی هاونیشتمانیاندایە بۆ ئەوەی فۆرمی شوقەی بێ پێشەکی پڕبکەنەوە؛ دەشڵێت، "پێشتر رۆژانە نزیکەی 150 پەیوەندیمان لەلایەن هاونیشتمانیانەوە بۆ دەهات لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرم، بەڵام ئێستا وا نییە و خەڵک شارەزایی باشتر بووە لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرم."
 
ژمارەی شوقەکان 9004 شوقەیە؛ بەشێکیان 95٪ی کارەکانیان تەواو بووە و هەشیانە 80٪ و بەرەو خوارتر تەواو بووە تاوەکو دەگاتە 13٪. 
 
رۆژی 18ی ئەیلوولی 2023 توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی کاتی تەواوبوونی شوقەکان بە رووداوی گوت، " ئێستا بەشێکی کەمیان کاریان تێدا دەکرێت. بۆ تەواوکردنی هەموویان چاوەڕوانین بودجەی وەبەرهێنان لە عێراقەوە بێت."
 
نرخی شوقەکان جیایە و بەگوێرەی پڕۆژەکانە. بەگوتەی توانا بەشیر، هیچیان پێشەکییان نییە و ئەو پارەیەی بۆ نرخی شوقەکە دادەنرێت دابەشی سەر 300 مانگ دەکرێت. بۆ نموونە، ئەگەر شوقەیەک نرخەکەی 30 هەزار دۆلار (3 دەفتەر دۆلار) بێت، ئەو کەسەی وەری دەگرێت مانگانە 100 دۆلار قیستی لێ وەردەگیرێت.
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.