ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی لە کۆنگرە بە سەرۆکی یەکێتی دیاری دەکرێت

27-09-2023
نازەنین گۆران
دیمەنێک لەنێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
دیمەنێک لەنێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە وەکو سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵدەبژێردرێتەوە. دەشڵێت، کۆنگرە بۆ نوێبوونەوەیە. 
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-09-2023، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد. 
 
زوبێر عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداوی لە سلێمانی گوت، "لەنێوان دوو کۆنگرەدا کە کۆنگرە دەکرێت، کۆی کار و چالاکییەکانی حیزبەکە، مەکتەبەکان، مەڵبەندەکان، هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کۆی ئەوانەی لە نێو ئۆرگان بوون هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان پێدا دەکرێت. پەیکەری حیزبەکە جارێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
 
لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی یەکێتی، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتی، "لە نێو کۆنگرەدا سەرۆک هەڵدەبژێردرێت و کاک بافڵ بە کۆی دەنگ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی دەبێت".
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەوەی تاوەکو ئێستا لای ئەوان روونە ئەوەیە، سەرکردایەتیی یەکێتی لە 124 کەس بۆ 51 یان 61 کەم دەکرێتەوە، بەشێک لە مەڵبەند و مەکتەبەکان نامێنن و بەشێکی دیکە زیاد دەکرێن، واتە بە پێی هەلومەرجی حیزبەکە و هەرێمی کوردستان خۆیان دەگونجێنن.
 
زوبێر عوسمان دەڵێت، "کۆنگرە بۆ نوێبوونەوەیە؛ بۆ ئەوەی بە خۆماندا بچینەوە و پەیکەری حیزبەکە بگۆڕین. زۆر خەڵک خەون بەوەوە دەبینێت کە کۆنگرە بۆ لەتکردنی یەکێتی و تەسفییەکردن بێت، بە پێچەوانە دڵنیایی دەدەین بە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی کە کۆنگرە بۆ نوێبوونەوەیە و بۆ بەخۆدا چوونەوەیە و بۆ ئەوەیە سەرکردایەتی تازە بتوانێت بۆ چوار ساڵی ئایندە باشتر لە سەرکردایەتی کۆن ئەرکەکانی بەڕێوەببات".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.