لە سلێمانی رۆژی یەکشەممە بەشەخۆراکی مانگی تەممووز دابەشدەکرێت

27-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی تەممووز دەکرێت. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت: "کێشەی زەیت و شەکر هەیە، کە رۆژانە بەبڕێکی کەم دەگاتە دەستمان ئەوانی دیکە هەمووی هەیە." 
 
رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023 شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش زۆری نەماوە تەنیا هەندێک گرفتی شەکر و زەیت هەیە کە بەبڕێکی کەم رۆژانە بەدەستمان دەگات و ئەوەش دابەشدەکرێت، رۆژی یەکشەممەش 30ـی تەممووز دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت دەکەین."
 
سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی پارێزگای هەولێریش دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هێشتا دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەشمان تەواو نەکردووە، چونکە کێشەی زەیت و شەکر هەیە کە زۆر بە کەمی بە دەستمان دەگات، بەڵام ئەوانی دیکە هەیە و رۆژانە لەگەڵ مانگی شەش، بەشەخۆراکی مانگی حەوتیش جگە لە برنج، زەیت و شەکر دابەش دەکەین، چونکە پلەی گەرما بەرزە و هەموو هەن لە کۆگاکان نامانەوێت بمێنێتەوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەشەخۆراک لە هەولێر، هەفتەی داهاتوو برنجی مانگی حەوت دابەشدەکرێت و رۆژانەش زەیت و شەکریان بەدەست دەگات و دابەشی دەکەن.
 
ئەو بەشەخۆراکەی مانگانە دابەشدەکرێت:
- برنج: 3 کیلۆ
- دۆشاوی تەماتە: 500 گرام
- شەکر: یەک کیلۆ
- رۆنی شل: یەک لیتر
- نیسک یان فاسۆلیا: 500 گرام
- لەتکەنۆک: 500 گرام
- ئارد: 9 کیلۆ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.