لە هەولێر و دهۆک نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران دیاریکرا

02-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان 9750 بۆ 12 هەزار دینارە؛ لە پارێزگای دهۆکیش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 5250 دینار بۆ 11250 دینارە. بڕیارە سبەی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش نرخ دیاری بکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە 02-07-2023 قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان 9750 دینار بۆ 12 هەزار دینارە.
 
بە گوتەی قارەمان مەولوود، نرخی یەک لیتر گازوایل بە 560 دینار دیاریکراوە و رۆژانە کارەبای موەلیدە نزیکەی 10 کاژێر کاریان کردووە کە لە مانگەکەدا نزیکەی 290 کاژێر دەکات.
 
لە پارێزگای دهۆک موەلیدەکان 255 کاژێر لە مانگی حوزەیران کاریان کردووە. هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی لیترێک گازوایل بە 532 دینار دیاریکراوە و ئەمپێرێک لە پارێزگای دهۆک لەنێوان 5250 دینار بۆ 11250 دینارە.
 
تاوەکو ئێستا نرخی کارەبای موەلیدە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دیاری نەکراوە و بڕیارە لە هەردوو پارێزگاکە سبەی نرخ دیاری بکرێت.
 
مانگی ئایار، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە پارێزگای هەولێر لەنێوان 4000 بۆ 6000، لە دهۆک لەنێوان 3250 دینار بۆ 5000 دینار و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان 1000 بۆ 1500 دینار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.