بڕیار لەبارەی کردنەوەی سنوورەکانی هەولێر لەگەڵ عێراق دەدرێت بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ

18-06-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن جەژنی قوربان تای خوێنبەربوون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر، پارێزگاری هەولێر و قایمقام کۆدەبنەوە و باس لە رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکەن. بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، "ئەگەر ئەمڕۆ بڕیار نەدرا، سبەی بڕیار دەدرێت لەبارەی کردنەوەی سنوورەکانمان لەگەڵ بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ؛ ئەوەش بۆ رێگریکردنە لە گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور".
 
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 139 کەس لە عێراق تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 20 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؛ لە هەرێمی کوردستان سێ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی یەکشەممە 18-06-2023 هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هێمن قادر، جێگری پارێزگار، قایمقامی هەولێر و چەند بەرپرسێکی دیکەی لایەنی پەیوەندیدار کۆبوونەوەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون دەکرێت. ئەو کۆبوونەوەیە ئامادەکارییە بۆ جەژنی قوربان، چونکە ئەوکاتە سەربڕینی ئاژەڵ زیاتر دەبێت؛ بۆیە بڕیارە کۆمەڵێک رێکاری پێویست لەو بارەوە دەربکرێن".
 
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ، هەر تاکێکی هەرێمی کوردستان ساڵانە تێکڕا 14.4 کیلۆگرام گۆشت دەخوات و بە گشتیی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 88 هەزار تۆن گۆشتی سوورە. 
 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، "بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە پارێزگاکانی عێراق قەدەخەکرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور هەبوو. دەکرێت ئەمڕۆ لەوبارەوە گفتوگۆبکەین و بڕیارێک بدرێت، ئەگەرنا سبەی بڕیاری کردنەوەی سنوورەکان لەگەڵ بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدەین بۆ ئەوەی لەو پارێزگایانەی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارنەکراوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ رێگەی پێ بدرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."