ئاژەڵدارێکی بەحرکە: رەوە سەگێک پەلاماری ئاژەڵەکانمی داوە

25-05-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن سەگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاژەڵدارێکی ناحیەی بەحرکەی سەر بە شاری هەولێر، رایگەیاند کاژێر 04:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لە بەحرکە رەوە سەگێک پەلاماری بزنەکانیان داوە و بەهۆیەوە نزیکەی نیوەی بزنەکانی مردار بوون.
 
رۆژی پێنجشەممە 25-05-2023 عەبدولستار عەبدوڵڵا، خاوەنی بزنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بزنەکانی لەنێو حەسار بوونە و رەوە سەگێک پەلاماری داون، کە بە هۆیەوە لە کۆی 35 بزن، 15ـیان مردار بوون و بزنەکانی دیکەش بریندار بوون.
 
عەبدولستار عەبدوڵڵا، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر زیادبوونی سەگی بەرەڵڵا دەربڕی و داوای کرد، چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی چیدی زیانی مادی و گیانی بە هاونیشتمانییان نەگەیێنن.
 
سەبارەت بە زیانە ماددییەکانیش، عەبدولستار عەبدوڵڵا گوتی "بەهۆی ئەو پەلامارەوە، زیانی شەش بۆ حەوت ملیۆن دینارم پێگەیشتووە".

 

 
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، پەلاماردانەکە زۆرتر لە کاری گورگ دەچێت؛ بەڵام عەبدولستار عەبدوڵڵا هەرچەندە سەگەکانی بە چاوی خۆی نەبینیوە، دڵنیاییدا لەوەی سەگ پەلاماری بزنەکانی داوە و گوتی "دڵنیام سەگ وای لە بزنەکانم کردووە، چونکە ژمارەیەکی زۆر سەگ، کە نزیکەی 100 سەگ دەبن لەنزیکمانەوە هەن و ئەوەش یەکەم رووداو نییە پێشتریش رەوە سەگێک پەلاماری مەڕوماڵاتی دراوسێیەکی ئێمەیان داوە".
 
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، 20 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر هەن، بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەیان لایەنی پەیوەندیدار پێویستی بە 10 ملیۆن دینارە. 
 
رۆژی 9ـی نیسانی 2023 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو سێ مانگی دیکە سەگە بێلانەکانی هەولێر دەگیرێن و دەبرێن بۆ ناوچەی لاجانە لە شێڵتەرێکی گەورە دایاندەنێن کە ئێستا کار لە دروستکردنی شێڵتەرەکە دەکرێت و زیاتر لە 450 ملیۆن دینار بۆ کۆکردنەوەی سەگەکان و شێڵتەرەکە تەرخانکراوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی پارتی سەوزی کوردستان، کە پارتێکی ژینگەپارێزە، زیاتر لە 300 هەزار سەگی بێلانە لە هەرێمی کوردستاندا هەن. 
 
لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە 124 رووداوی گەستنی سەگ لە هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوای هەولێر تۆمار کراون.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.