ئاسایشی سلێمانی: بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

07-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی دەڵێت، لە بازیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
 
رۆژی دووشەممە 07-08-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان بەناوی (ی، ع، ح) لە بازیان دەستگیرکردووە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبار مادەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک و شروبی هۆشبەر)ـی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
 
هەر دوێنێ یەکشەممە 6ـی ئابی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نۆ گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر"یان دەستگیرکردووە و دەستیان بە سەر زیاتر لە 452 کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆن و 50 کیلۆگرام ئەفیوندا گرتووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.