بافڵ تاڵەبانی: بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەكەین

19-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، حیزبەکەی "بەهەموو شێوەیەک" پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات.
 
رۆژی شەممە 19-08-2023، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ژەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا  کۆبووەوە کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی دیدارەکەیان رێکخستبوو. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ژەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلانی كردووە كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و هاوئاهەنگ بووە لە كردە سەربازییەكان دژی داعش و هاریكارییە سەربازییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا. 
 
لە دیدارەکەدا دۆخی ئەمنی و چاكسازییەكانی ناو هێزی پێشمەرگەش گفتوگۆی لەبارەوە كراوە. سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "یەكێتی بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات و دەیەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بۆ پاراستنی كوردستان بونیادبنرێت، بەڵام بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و دوور لە بەرژەوەندی تایبەت."
 
سەرۆکی یەکێتی گوتیشی، "هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە لە ناوچەكە و ئێمەش لەوپێناوەدا هەوڵدەدەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.