وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 255 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەشکردووە

14-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان رایگەیاند، نزیکەی 255 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر نزیکەی یەک ملیۆن و 120 هەزار خێزان دابەشکردووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 14-01-2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو 13ـی ئەم مانگە نزیکەی 255 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە. 
 
دابەشکردنی نەوت بەسەر پارێزگاکان بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بەمشێوەیەیە:
 
- هەولێر، زیاتر لە 96 ملیۆن لیتر
- سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 103 ملیۆن لیتر   
- دهۆک، زیاتر لە 56 ملیۆن لیتر
 
وەزارەتی سامانەسروشتییەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 1.12 ملیۆن خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوونە و دەکاتە نزیکەی (87٪)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیە؛ هەولێر: زیاتر لە 99٪؛ سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 78٪ و دهۆک: نزێکەی 84٪.
 
لەبارەی دابەشکردنی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە رۆژی 2024/1/12 نزیکەی 1.368 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و کار دابین کردووە، بەمشێوەیە؛ هەولێر، 684 هەزار لیتر، سلێمانی، 324 هەزار لیتر و دهۆک، 360 هەزار لیتر.
 
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە دابەشکردنی نەوت لە ناوچەشاوییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد. 

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە 200 لیتر بێت، 104 هەزار دینار لە هاونیشتمانییان وەردەگرێت، کە چوار هەزاری بۆ کرێی گواستنەوەیە.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.