بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە پارێزگای دهۆک کۆتاییهات

01-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە پارێزگای دهۆک کۆتاییهات و لە کۆی 281 هەزار خێزان زیاتر لە 273 خێزان پسووڵەکانیان کارا کردووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 01-11-2023، حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک کۆتاییهات و لە کۆی 281 هەزار خێزان 273 هەزار و 680 خێزان پسووڵەی خۆراکیان بەدیجیتاڵی کرد. زیاتر لە حەوت هەزار خێزانیش پسووڵەکانیان کارانەکردووە و هەربۆیە بەشێوەیەکی کاتی پسووڵەیان راگیراوە."
 
رۆژی 16ـی ئایاری 2023 بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد و بڕیار بوو لە ماوەی سێ مانگ کۆتایی بێت، بەڵام چەند جارێک وادەکە درێژکرایەوە بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکان پسووڵەکانیان کارابکەن.
 
حوسێن سەبری، لەبارەی ئەو خێزانانەی پسووڵەکانیان کارانەکردووە، دەڵێت، "وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای کردووە بەشێوەیەکی کاتی پڕۆسەکە رابگرین بۆ تەواوکردنی کارەکانی دیکە، وەکو هاوسەرگیری و تۆمارکردنی منداڵی نوێ، چونکە خەڵک هەیە پێنج مانگە چاوەڕێیە بۆ ئەو بابەتانە. بڕیارە دوای ئەوانە دەستبکرێتەوە بە بەدیجیتاڵکردنی پسووڵەی خۆراکی ئەوانەی نەکراوە، بەڵام کاتەکە هێشتا دیار نییە و دەبێت رێنمایی نوێمان بەدەست بگات."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی دهۆک، هەر کەسێک بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک سەردانیان بکات مامەڵەکانیان لێ وەردەگرن و چاوەڕوانی رێنمایی نوێ دەبن بۆ ئەوەی پسووڵەکانیان کارابکرێتەوە.
 
ئەو کەسانەی بەشەخۆراکی مانگانەیان کراوەتە ئەلیکترۆنی، ئەپڵیکەیشنێکیان دەبێت کە بۆیان کارا دەکرێت و دەتوانن لە ماڵی خۆیانەوە بزانن چ بەشەخۆراکێکیان بۆ هاتووە و کەی بچن وەری بگرن. حوسێن سەبری دەڵێت، "هێشتا ناتوانن ئەپلیکەیشنەکە بەکاربهێنن؛ دەبێت لە قۆناخی دووەمدا بریکارەکانیش بە ئەلیکترۆنی بکرێن و پێکەوە دەبەسترێنەوە و ئەو کات وەرگرتنی بەشەخۆراک دەبێتە دیجیتاڵی."
 
بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی دهۆک گوتیشی، "ئەو کەسانەش کە پسووڵەیان بۆ سەرشێوازە ئەلیکترۆنییەکە کارانەکردووە، دەتوانن سەردانی بریکار بکەن و بەشەخۆراک وەربگرن، ئەوانە کاتێک مافیان لە بەشەخۆراک دەفەوتێت کە پڕۆسەکە بە تەواوی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێشبینی دەکەین مانگی 12 جێبەجێ بکرێت."
 
وەکو قۆناخی یەکەم، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا لە سێ پارێزگا سیستمی نوێی فۆرمی خۆراک جێبەجێ بکات و بکرێتە ئەلیکترۆنی، ئەوانیش پارێزگاکانی دهۆک، کەرکووک و کەربەلان. بۆ تەواوکردنی پرۆسەکەش سێ مانگ دیاریکرابوو کە لە رۆژی 16ـی ئایار تاوەکو 15ـی ئاب دیاریکرابوو.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.