لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی 118 سندووق بە دەست دەنگەکانیان هەژماردەکرێنەوە

20-12-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی تەکنیکی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سبەی 35 سندووقی دەنگدانی تایبەت دەنگەکانیان بەدەست هەژماردەکرێنەوە. بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، سبەی لە دوو هەزار و 36 وێستگە، سندووقی دەنگدان بە دەست هەژمار دەکرێنەوە. 
 
رۆژی چوارشەممە، 20-12-2023، بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی تەکنیکی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارە سبەی پێنجشەممە 35 سندووقی دەنگدان کە تایبەت بوون بە دەنگدانی تایبەت، بە دەست هەژماربکرێنەوە".
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، "لەکاتی دەنگدانی تایبەتدا ئامێرەکان دوایین راپۆرتیان لەبارەی دەنگەکان نەدا، بۆیە بڕیارە بە دەست دەنگەکان هەژماربکرێن".
 
بۆتان شێرکۆ جاف گوتیشی، "هەر چاودێرێک لە کۆمیسیۆن ناوی تۆمارکرابێت یان هەر لایەنێکی سیاسی بیەوێت، دەتوانێت لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکاندا ئامادەبێت".
 
بڕیارە سبەی لە دهۆکیش ژمارەیەک سندووق بە دەست هەژماربکرێنەوە. خالید عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگشتی لە عێراق، سبەی لە دوو هەزار و 36 وێستگە دەنگەکان بە دەست هەژماردەکرێنەوە، چونکە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان راپۆرتی کۆتاییان نەدا".
 
خالید عەباس گوتیشی، "سبەی لە دهۆک دەنگەکانی 28 سندووق، سلێمانی دەنگەکانی 55 سندووق، هەولێر دەنگەکانی 35 سندووق و نەینەوا دەنگەکانی 116 سندووق بە دەست هەژماردەکرێنەوە. ئەوانەی دهۆک، سلێمانی و هەولێر دەنگدانی تایبەتن کە ئامێرەکان راپۆرتی کۆتایی نەدابوو. ئەوانەی نەینەوا 103 سندووقی تایبەتن و 13 سندووق دەنگدانی گشتی".
 
رۆژانی شەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی 14 پارێزگای عێراق و کەرکووک بەڕێوەچوو. لە کۆی 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەس کە مافی ئەوەیان هەبوو لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت دەنگ بدەن، 6 ملیۆن و 599 هەزار و 668 کەس دەنگیان دا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.