رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی گەرمیان رادەگەیەنێت. قایمقامی کفریش دەڵێت، بڕیارە لە فەرمانگەکانی کفری 168 کەس دابمەزرێندرێن.
رۆژی پێنجشەممە، 02-05-2024، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ئەو هەلی کارە لەسەر رەزامەندی و فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵکە.
ئەو 25 کەسە بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک بە گرێبەست دادەمەزرێن. وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، خوازیاران دەتوانن تاوەکو کۆتایی رۆژی 11-05-2024 داواکارییەکانیان پێشکێش بکەن.
ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی کفری پێویستی بە کارمەند بووە و لەسەر داوای ئەوان رەزامەندی لەسەر دامەزراندن بە گرێبەست دراوە.
بە گوتەی قایمقامی کفری، لە سەرجەم فەرمانگەکانی کفری کێشەی کەمی کارمەندیان هەیە بۆ ئەوەش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنی دامەزڕاندنی 168 کارمەندی پێداون، ئەوەش هەندێک رێکاری یاسایی ماوە.
ئارەزوومەندان دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر کلیک لێرە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ