گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە یەک رۆژدا 70 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە

03-11-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، ژمارەی گەشتیارانی ئەم ساڵی فێستیڤاڵی هەڵەبجە بەراورد بە پار زۆر زیاترە، تەنیا لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجەش دەڵێت، ئامادەکارییەکانی ئەم ساڵی فێستیڤاڵەکە زۆر باشترن.
 
رۆژی هەینی، 03-11-2023 ستار مەحموود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پار نزیکەی 150 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد، بەڵام ئەم ساڵ تەنیا لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 70 هەزار کەس سەردانیان کردووە. فێستیڤاڵەکە ئەم ساڵ بەشێوەیەکی زۆر رێکخراوەر و باشتر بەڕێوەدەچێت و سەرنجی ژمارەیەکی باشی گەشتیارانی راکێشاوە.
 
هێشتا بەهای ئەو هەنار، بەروبووم، کەرستە و خواردنانە دیار نییە، کە لە فێستیڤاڵەکەدا فرۆشراون، لەو بارەیەوە ستار مەحموود گوتی: "لە یەکەم رۆژ زیاتر پێشوازی لە بەرپرسان دەکرێت و فرۆش کەمترە بەراورد بە دووەم و سێیەم رۆژ، ئەمڕۆ و سبەی فرۆشێکی زۆر دەبێت و خەڵکانێک دێن کە دەیانەوێت شت بکڕن، هەموو ئەو شتانەش کە نمایش کراون تەنیا هەنار نییە 720 شوێن دابینکراوە کە 300 شوێن هەنار نمیاش دەکات و 420 شوێنی دیکە نمایشی بەرووبوومی کشتوکاڵی دیکە دەکات."
 
رۆژی پێنجشەممە 2-11-2023، کاژێر 10:00ـی بەیانی، فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە دەستیپێکرد و بڕیارە  سێ رۆژ بەردەوام بێت. تەنیا لە یەکەم رۆژدا 70 هەزار و 200 کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە. 
 
پار فێستیڤاڵی هەنار لە رۆژانی 27، 28 و 29ـی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو. لەبارەی جیاوازی فێستیڤاڵی هەناری ئەم ساڵ بەراورد بە پار بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە گوتی. "ئەم ساڵ کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە باشتر بوو کەشوهەوا باشتر بوو ئەوە وایکردبوو بەراورد بە پار سەرکەوتووتر بێت."
 
هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رێگەی هەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش 35 هەزار و 200 گەشتیار بۆ سەردانیکردنی فێستیڤاڵی هەنار هاتوون، لە نێو هەڵەبجەش واتا خورماڵ، سەیدسادق و شوێنەکانی دیکەوە لە 35 هەزار کەس هاتوون، گەشتیاری بیانیشمان هەبووە کۆنسوڵ، تیمی هێزەکانی هاوپەیمانی و لە ئێرانیشەوە خەڵک هاتووە."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بەراورد بە پار هاتنی گەشتیار بۆ فێستیڤاڵی هەنار زیادیکردووە و رێژەکە دڵخۆشکەرە، ئەوەی تائێستا وەرمانگرتووە کە زۆر زۆرن و کاژێر 12:30 و 5:00ـی ئێوارە ئاماری فەرمی بڵاودەکەنەوە. 
 
%50ی فێستیڤاڵەکە تایبەتە بە هەنار و ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی لەکاتی پێگەیشتندان، نیوەکەی دیکەی تایبەتە بە کاری دەستی و خواردنە کوردەوارییەکان و جگە لە هەنار، گوێزی هەورامان، توو، سرکە، هەنگوین، دۆشاو و بەرهەمەکانی دیکەی ناوچەکە نمایش دەکرێن.
 
لە هەڵەبجە نۆ هەزار دۆنم زەویی باخی هەنار هەن، ئەگەر بەرهەم 100% بێت، ساڵانە نزیکەی 30 هەزار تۆن بەرهەم دەبێت.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.