گەڕانەوەی حاجییان بەردەوامە؛ 341 حاجیی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

09-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە 341 حاجیی دیکە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
 
نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاژێر 8:00ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 9ـی تەممووز 341 حاجیی دیکە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەو حاجییانە دانیشتووانی پارێزگای هەولێر و دهۆکن. 
 
بەگوتەی نیاز نەقشبەندی تاوەکو 14ـی ئەم مانگە گەڕانەوەی حاجییان بەردەوامە و دەشڵێت: "کاژێر 1:00ـی شەوی دووشەممە کاروانێکی دیکەی حاجییان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 144 حاجییە و هەموویان دانیشتووی پارێزگای هەولێرن."
 
ئەمساڵ 4,685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 690ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون. بۆ ئەمساڵ، تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی بە 4,500 و بە وشکانیش بە 3,800 دۆلار دیاریکرابوو.
 
یەکەم گەشتی هاونیشتمانییان بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 9ی حوزەیران بە رێگەی وشکانی دەستیپێکرد؛ گەشتی ئاسمانییش لە 12ی حوزەیران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەستیپێکرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 05-07-2023 یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 690 حاجی بوو بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.