وەزارەتی ئەوقاف: حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دواییکرد

20-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حاجییەکی کورد کە دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینە، لە مەککە کۆچی دواییکرد. 
 
رۆژی سێشەممە، 20-06-2023، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو حاجییە ناوی رەحیمە قادر حەسەنە و لە دایکبووی 1957 بووە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینە."
 
بەگوتەی نەبەز ئیسماعیل، ئەو حاجییە نەخۆشیی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە، بەڵام ئەمڕۆ تەندروستیی تێکچووە، تیمەکانی تەندروستیی حاجییانی هەرێمی کوردستان ئەوەی پێویست بووە کردوویانە و هەر ئەو کات گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدولعەزیز، بەڵام بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی، ئەو حاجییەی گیانی لەدەستداوە کوڕەکەی و تیمەکانی وەزارەتیشی لەگەڵدایە و بڕیارە هەر لەوێ بنێژرێت.
 
رۆژی دووشەممە، 19-06-2023، حاجییەکی دیکە بە ناوی ئەختەر ئەحمەد کە دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و لە دایکبووی 1955ـە، تەندروستی تێکدەچێت و جەڵتەی مێشک لێیداوە و راستەوخۆ نەشتەرگەریی مێشکی بۆ کرا. لەبارەی تەندروستیی ئەختەر ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان گوتی: "تەندروستی ئەو حاجییەش زۆر زۆر خراپە."
 
یەکەم زیارەتی هاونیشتمانییان بۆ سعودیە 9ـی ئەم مانگە بە رێگەی وشکانی دەستیپێکرد؛ گەشتی ئاسمانیش لە 12ـی ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەستیپێکرد. تێچووی حەجی ئەمساڵ بە رێگەی ئاسمانی 4 هەزار و 500 دۆلارە و بە رێگەی وشکانیش 3 هەزار و 800 دۆلارە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵ لەنێو دارووپەردوودی شاری جەبالیای کەرتی غەززە دانیشتوون. وێنە: AFP

نەتەوە یەکگرتووەکان: دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل 142 هەزار کەس لە غەززە ئاوارە بوون

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 142 هەزار کەس لەو کەرتەدا ئاوارە بوون. ئەو بەرپرسە هۆشداریش لە کەمبوونەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدات.