لە کۆیە مەلایەک لەسەر کۆمێنتی فەیسبووک دادگەیی دەکرێت

22-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە 26ی حوزەیران مەلایەک لە قەزای کۆیە بەناوی دەرباز حەمەد لەسەر کۆمێنتێکی فەیسبووک دادگەیی بکرێت. بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە دەڵێت، "مەلایەکی فەقیر و بێ کێشەیە، بەڵام ماوەیەک هەستم دەکرد مەخدوورە و ناڕەزایەتیی هەبووە."
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژی پێنجشەممە 22-06-2023 دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، رۆژی 26ی ئەم مانگە دەرباز حەمەد حەمەئەمین کە مەلایەکی خۆبەخشە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە، لەسەر کۆمێنتێكی فەیسبووک دادگەیی دەکرێت.
 
دەرباز حەمەد، دانیشتووی ناحیەی سکتانە لە قەزای کۆیە، مانگی حوزەیرانی 2022 لە پەیجێکی فەیسبووک کە پرسیاری ناحیەکەیان و خزمەتگوزارییەکانی ئەو سنوورە کراوە، کۆمێنتێکی نووسیوە و دەڵێت، "رێزی تایبەتیم بۆ بەڕێوەبەری ناحیەکە هەیە و مرۆڤێکی چاکە و برادەرمە، بەڵام سکتان لەوەتەی بووەتە ناحیە هەر مایەی نەگبەتی بووە بۆ سکتان و گوندەکانی دەوروبەری، خۆزگە هەر گوند بوایە. تاوەکو پۆلیس و کۆمیتە پشتگیریی خەڵکی جاسووس و فیتنەچی بکەن، چاوەڕێی خۆشی مەکەن."
 
لەسەر ئەو کۆمێنتە، بنکەی پۆلیسی سکتان لە مانگی 7ـی پار سکاڵایان لەسەر ئەو مەلایە تۆمار کردووە و مانگی 8ی پار رۆژێک زیندانی کراوە و دواتر بە کەفالەتی 500 هەزار دینار ئازاد کراوە.
 
دەرباز حەمەد، 12 ساڵە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە بە خۆبەخش مەلایەتی دەکات.
 
عەبدوڵڵا ئەنوەر، بەڕێوبەری ئەوقافی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەڕاستی ئاگاداری دۆسیەکە نیم، مەلا دەرباز کوڕێکی فەقیرە، بەڵام ماوەیەک هەستم کردووە مەخدوورە و ناڕەزایەتیی هەبووە، بۆیە پار بانگم کرد و قسەمان کرد، گوتم تۆ کوڕی پیاوێکی بەڕێزی، باوکت پیاوێکی بەڕێز بووە و لە هەموو شۆڕشەکان خزمەتی کردووە، ماڵی باوکت مەقەڕی هەموو شۆڕشەکان بووە، پیاوێكی دیار بووە لە شۆڕشی ئەیلوول و ئەوانی دیکە، هەندێک بابەت هەن کاری تۆ نین، دوای ئەو کاتە ئیدی نەمبینیوە لە هیچ بابەتێک خۆی تێکەڵ بکات."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە، مەلا دەرباز ماوەی 12 ساڵە بە خۆبەخش کار دەکات، "بەڕاستی من خەمم بوو بۆیە لەگەڵی دانیشتم، چونکە کوڕێکی فەقیرە کە دانیشتین باسی خۆی کرد، زۆرم خەم خوارد، شەو هەیە تاوەکو بەیانی سێ بۆ چوار جار هەر بە خۆبەخش تەرم بۆ سەر قەبران دەگوازێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.