لە سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک نرخی کارەبای موەلیدەی مانگی نیسان دیاریکرا

02-05-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان لە نێوان 7,500 بۆ 10,000 دینارە. لە پارێزگای هەڵەبجەش لە نێوان 7,500 بۆ 8,500 دینارە. لە دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 8,500 بۆ 13,500 دینارە.
 
رۆژی پێنجشەممە 02-05-2024 بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی موەلیدەی دیاریکرد و رایگەیاند، له‌ نێو شار له‌نێوان 7,500 بۆ 8,500 دینارە. ئەو شوێنانەی بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7:00ـێ بەیانی بۆ 1:00ـی شەو بووە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان 9,000 بۆ 9,500 دینارە.
 
لەبارەی ئەو موەلیدانەی کە کارکردنیان 24 کاژێری بووە لە مانگی نیسان کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخى ئەمپێریان 10,000 هەزار دینارە.
 
موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاژێر کاریان کردووە. کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی جیاوازی کارکردنیان نرخی ئەمپێرێک لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە دەگۆرێت. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی خشتەی کارکردنی موەلیدەکانیان بۆ مانگی ئایار بڵاوکردووەتەوە و بەمجۆرە دەبێت؛ رۆژانه‌ كاژێر 1:00ـی نیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ـی شه‌و كارده‌كه‌ن، هه‌ركاتێک كه‌ كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌. به‌یانیانیش موه‌لیده‌كان كاژێر 6.30 بۆ 7:00ـی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه‌ له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ فه‌رمییه‌كان كه‌ كاژێر 11:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ـی شه‌و كارده‌كه‌ن.
 
لە هەڵەبجە موەلیدەکان لە نێوان 185 بۆ 195 کاژێر کاریان کردووە. زوهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامیەتی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، نرخی یەک ئەمپێر موەلیدە بۆ مانگی نیسان لە نێوان 7500 بۆ 8,500 دینارە. 
 
لە دهۆک موەلیدەکان 288 کاژێر کاریان کردووە. هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی گازوایل 560 دینار بووە و ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە نێوان 8,500 بۆ 13,500 دینارە. 
 
رۆژی چوارشەممە 01-05-2024 نرخی کارەبای موەلیدە لە هەولێر دیاریکرا کە 6,250 دینار بۆ 12,500 دینارە؛ لە چەند گەڕەکێکی "کەم"یش کە کارەبا 24 کاژێرییە دەگاتە 15 هەزار دینار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.