کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات

17-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاردانەوەکانی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر بەردەوامە و کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکە دەکات. ئەمینداری گشتیی کۆمکارەکەش سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر دەکات.

رۆژی چوارشەممە 17-01-2024 کۆمکاری عەرەبی بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر بکات. هاوکات ئەحمەد ئەبوغیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەبێ ئاماژەدان بە کاتی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەبی بڕیاریداوە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجام بدات.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کاژێر 11:30 خوولەکی شەوی دووشەممە 15-01-2024 بە مووشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16ی دیکە بریندار بوون.

هەر زوو دوای رووداوەکە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەوان هێرشەکەیان کردووە و ژمارەیەک شوێنی کردووەتە ئامانج کە "بنکەی تیرۆریستی" و "گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بووە.

یەکێک لەو شوێنانەی کرایە ئامانج، ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی، سەرۆکی گرووپی فاڵکۆن بوو، کە لەگەڵ کچە بچووکەکەی، میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکە گیانیان لەدەستدا.

هەر لە هێرشەکەدا هانا جووتیار، کە هاوژینی پێشڕەوە، لەگەڵ رەوان پێشڕەو تەمەن 7 ساڵ و رۆژ پێشڕەو، کە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ باوکی کاری دەکرد، بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەتەنیاهوو لە بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو: خۆمان ناچەمێنین

رۆژی پێنجشەممە، بە تۆمەتی کردنی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە، دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.