کەشناسی: لە 24 کاژێردا لە بجیل و دینارتە 121 مللیمەتر باران باریوە

15-02-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بارانبارینی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە هەندێک ناوچەی دهۆک و هەولێر زیاتر لە 100 مللیمەتر باران باریوە، لەوانە دینارتە و بجیل لە پارێزگای دهۆک، کە 121 مللیمەتر بارانیان لێ باریوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-02-2024، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت. هەندێک کات لەکاتی باران هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە لە شەودا لاواز دەبێت.
 
لەبارەی پێشبینییەکان بۆ رۆژی هەینی، بەشی کەشناسی دەڵێت، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمەباران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێت، بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
 
لە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 14ـی ئەم مانگەوە، بارانبارین بەشێوەی جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە ئاکرێ و قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاو چووە نێو هەندێک ماڵ.
 
بە گوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو زۆرتری باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریوە و بەدیاریکراوی لە ناحیەکانی بجیل و دینارتە کە 121 ملیمەتر بووە.
 
بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو:
 
پارێزگای هەولێر:
 
هەولێر: 23.9 مللیمەتر
بارزان: 106 مللیمەتر
مێرگەسۆر: 101.6 مللیمەتر
خەبات: 73 مللیمەتر
رەواندز: 65.2 مللیمەتر
حاجی ئۆمەران: 53.8 مللیمەتر
چۆمان: 50.5 مللیمەتر
سیدەکان: 49 مللیمەتر
سۆران: 46.8 مللیمەتر
شەقڵاوە: 46.5 مللیمەتر
کۆیە: 45.5 مللیمەتر
هیران: 42.5 مللیمەتر
پیرمام: 29.7 مللیمەتر
دیبەگە: 28.5 مللیمەتر
شەمامک: 28.2 مللیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی: 34.4 مللیمەتر
یاخسەمەر: 77.1 مللیمەتر
بازیان: 66.2 مللیمەتر
سەرکەپکان: 63.2 مللیمەتر
ماوەت: 50.6 مللیمەتر
قەڵادزێ: 50.5 مللیمەتر
چوارقوڕنە: 52.2 مللیمەتر
رانیە: 47 مللیمەتر
تەکیە: 45.4 مللیمەتر
قڕگە: 43.5 مللیمەتر
هەڵشۆ: 38.6 مللیمەتر
چەمچەماڵ: 38.5 مللیمەتر
ئاغجەلەر: 35 مللیمەتر
سەنگاو: 33.7 مللیمەتر
قەرەداخ: 31 مللیمەتر
دووکان: 26.6 مللیمەتر
پێنجوێن: 25.2 مللیمەتر
دەربەندیخان: 22.6 مللیمەتر
سەیدسادق: 18.7 مللیمەتر
 
پارێزگای دهۆک:

 

دهۆک: 37.8 مللیمەتر
بجیل:121 مللیمەتر
دینارتە: 121 مللیمەتر
چمانکێ: 115 مللیمەتر
دێرەلووک: 110 مللیمەتر
سەرسنگ: 108 مللیمەتر
قەسرۆک: 88.2 مللیمەتر
ئامێدی: 75 مللیمەتر
ئاکرێ: 74 مللیمەتر
زاوێتە: 68.5 مللیمەتر
بەردەڕەش: 64 مللیمەتر
گردەسین: 57 مللیمەتر
شێخان: 55 مللیمەتر
کانی ماسی: 54 مللیمەتر
بامەرنێ: 50 مللیمەتر
زاخۆ: 45.6 مللیمەتر
مانگێش: 43 مللیمەتر
باتیفا: 20.6 مللیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە:

 

هەڵەبجە: 18.7 مللیمەتر
تەوێڵە: 31.6 مللیمەتر
بیارە: 30.8 مللیمەتر
خورماڵ: 19 مللیمەتر
سیروان: 18 مللیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک:

 

کەرکووک: 33.8 مللیمەتر
شوان: 51 مللیمەتر
تەکیەی جەباری: 33 مللیمەتر
کفری: 16.7 مللیمەتر
مەیدان: 16.4 مللیمەتر
خورماتوو: 12.6 مللیمەتر
خانەقین: 10.4 مللیمەتر
کەلار: 10 مللیمەتر
 
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 16 سیلیزی
سلێمانی: 16 سیلیزی
دهۆک: 16 سیلیزی
کەرکووک: 19 سیلیزی
هەڵەبجە: 16 سیلیزی
زاخۆ: 15  سیلیزی
سۆران: 10 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 سیلیزی
گەرمیان: 20 سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.