لە هەرێمی کوردستان 148 هەزار کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە

09-03-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی کوردستان 148 هەزار و 621 کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە، کە 125 هەزار و 380 کرێکاریان ناوخۆیی و 23 هەزار و 241 کرێکاریشیان بیانین.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دراوەتە تۆڕی میدیایی رووداو، 125 هەزار و 205 کرێکاری دەستەبەرکراو لە رەگەزی نێر و 23 هەزار و 416 لە رەگەزی مێن.
 
لە 2021 توانراوە 17 هەزار و 848 کرێکار دەستەبەر بکرێن، کە 15 هەزار و 907یان کرێکاری ناوخۆیی و هەزار و 941یان کرێکاری بیانین.
 
دەستەبەرکردنی کرێکاران لە 2021 بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر: 2161 کرێکاری ناوخۆیی و 1288 کرێکاری بیانی
پارێزگای سلێمانی: 5158 کرێکاری ناوخۆیی و 451 کرێکاری بیانی
پارێزگای دهۆک: 8588 کرێکاری ناوخۆیی و 202 کرێکاری بیانی
 
لە 2022 ئاماری دەستەبەرکردنی کرێکاران زیادیکردووە و توانراوە 27 هەزار و 558 کرێکار دەستەبەر بکرێن، کە 23 هەزار و 739 کرێکاریان نێوخۆیی و 3 هەزار و 819 کرێکاریشیان بیانین.
 
دەستەبەرکردنی کرێکاران لە 2022:
 
پارێزگای هەولێر: 4763 کرێکاری ناوخۆیی و 2275 کرێکاری بیانی
پارێزگای سلێمانی: 9779 کرێکاری ناوخۆیی و 1373 کرێکاری بیانی
پارێزگای دهۆک: 9197 کرێکاری ناوخۆیی 171 کرێکاری بیانی
 
لە 2023 ژمارەی دەستەبەرکردنی کرێکاران بەراورد بە هەردوو ساڵانی 2021 - 2022 زیادیکردووە.
 
لەو ساڵەدا 33 هەزار و 192 کرێکار دەستەبەر کراون، کە 27 هەزار و 784 ناوخۆیی و 5408 کرێكاریان بیانین.
 
دەستەبەرکردنی کرێکاران لە 2023دا:
 
پارێزگای هەولێر: 7105 کرێکاری نیوخۆیی و 3155 کرێکاری بیانی
پارێزگای سلێمانی: 10 هەزار و 158 کرێکاری نێوخۆیی و 2026 کرێکاری بیانی
پارێزگای دهۆک: 9271 کرێکاری نێوخۆیی و 140 کرێکاری بیانی
ئیدارەی سۆران: 1250 کرێکاری نێوخۆیی و 87 کرێکاری بیانی
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، تاوەکو ئێستا 926 کرێکار خانەنشینکراون. 
 
هاوکات لە 2023 بەهۆکاری جیاواز 303 پڕۆژە رەوانەی دادگە کراون بەمشێوەیە:
 
هەولێر: 225
سلێمانی: 50
دهۆک: 28
 
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ژمارە 39یـی ساڵی 1971 هەر کرێکارێک خاوەنکاری هەبێت دەتوانرێت دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکرێت. 
 
17%ی کرێی کرێکارەکە دەخرێتە سندووقی خانەنشینبوون، کە 5%ی لە کرێی کرێکارەکە و 12%ی خاوەن کارەکەی دەیدات.
 
بەگوێرەی یاساکە هەر کرێکارێکی پیاو 60 ساڵی تەمەنی ئافرەت 55 ساڵی تەمەنی تەواو کرد و 20 ساڵ دەستەبەر کرابوو، دەتوانێت خانەنشین ببێت.
 
بەبێ رەچاوکردنی تەمەن، هەر کرێکارێکی پیاو 30 ساڵ و ئافرەت 25 ساڵ دەستەبەر کرابێت، دەتوانێت خانەنشین ببێت.
 
هەر کرێکارێکیش لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستدا و دەستەبەر کرابوو، ئەگەر یەک مانگیش دەستەبەر کرابێت، خانەنشینییەکەی بۆ خانەوادەکەی دەمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.