رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پیاوێک دەستگیرکراوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێک کردووە.
رۆژی یەکشەممە 18-06-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ژنەکە هاوسەرگیری کردووە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پیاوێکی ناسیوە، دوای گفتوگۆکردن وێنە و ڤیدیۆی خۆی بۆ پیاوەکە ناردووە و ئەو پیاوە دواتر بەو وێنە و ڤیدیۆیانە هەڕەشەی لێکردووە".
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی پیاوەکە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنەکەی کردووە، ئەویش سەردانی پۆلیسی کردووە و سکاڵای لەسەر ئەو پیاوە تۆمارکردووە و دەستبەجێ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار دەستگیرکرا.
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، تۆمەتبار ناوی (یـ. غ. ح.) لهدایكبووی 1987 و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست گیراوە بەسەر مۆبایل و کۆمپیتەرەکەیدا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2ـی یاسای خراپبەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ