رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کرد.
رۆژی سیشەممە 05-12-2023 کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئافرەتێکی عومرەکاری هه‌رێمی کوردستان بەناوی (تەلا سلێمان محەممەد) لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
ئەو عومرەکارە تەمەنی 66 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە. کاروان ستوونی دەڵێت، بۆ بەجێهێنانی سوننەتی عومرە سەردانی سعودیە کردووە، دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه.، ئه‌مڕۆ کۆچی دواییکرد.
بە گوتەی کاروان ستوونی، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکاری بڕیارە ئافرەتەکە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بەخاکبسپێردرێت.
لەبارەی مردنی عومرەکاری دووەم، کاروان ستوونی گوتی، "ناوی قادر جەمیل مورادە و ته‌مه‌نی 76 ساڵه خه‌ڵكی گوندی مهنداوهیە له ناحیه‌ی داره‌شه‌كران، پێشتر نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌بووه، دوای گه‌یشتنی به شاری مه‌دینه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشک بووە، دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه له شاری مه‌دینه كۆچی دواییكرد."
بە گوتەی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشه دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان، هه‌ر له شاری مه‌دینه به‌خاکبسپێردرێت.
له سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاوەکو ئێستا 12 عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە، کە پێنج پیاو و حه‌وت ئافرەتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ