تۆمەتبارێک لە سلێمانی دزی دەکات و لە بەغدا دەستگیردەکرێت

24-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تۆمەتبارێکیان لە بەغدا دەستگیرکردووە کە لە سلێمانی دزی کردووە و 10 فەرمانی گرتنی هەبووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 24-05-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەندین هاووڵاتی سکاڵایان لەسەر ئەو تۆمەتبارە تۆمارکردووە کە لەنێو بازاڕی شاری سلێمانی دزییان لێکراوە، دوای ئەوە هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە.
 
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەیەكی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی نێو بازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتوون و بەهاوكاریی پۆلیسی بەغدا توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن. 
 
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، تۆمەتبار 10 فەرمانی گرتنی هەبووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا، دەستگیراوە بەسەر 10 مۆبایلی ئایفۆن و لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە لە چەندین شوێنێ دیکە دزی کردووە، بەڵام خاوەنی ئەو شوێنانە سکاڵایان لەسەر تۆمارنەکردووە. 
 
تۆمەتبار لەدایکبووی 2004ـە، ناوی (ح. خ. ئـ)ـە و بە بنەچە عەرەبە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: "بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 و 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.