زیاتر لە 600 نانەواخانەی هەولێر داوای راگرتنی بڕیارە نوێیەکان دەکەن

10-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
خاوەنی 610 نانەواخانە دژی بڕیاری فرۆشتنی 10 نان بە هەزار دینار کارەکانیان راگرت و لە راگەیێندراوێکدا بۆ سەرۆکوەزیران دەڵێن، "تکایە ئەو بڕیارە بە بەرپرسانی هەولێر رابگرە".
 
یەک لە خاوەنی ئەو نانەواخانانە دەڵێت، "تاوەکو بڕیارەکە نەگۆڕێت دووکان ناکەینەوە".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، خاوەنی ئەو نانەواخانانە راگەیێندراوەکەیان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە راگەیێندراوەکەیاندا هاتووە، "بەڕێز سەرۆكی حكوومەت ئەمڕۆ 610 نانەواخانە كارمان نەكردووە، واتە 1830 كرێكار كاریان نەبووە، ئێمە دژی شاری خۆمان نین، دژی هیچ كەسێک نین، بەڵكو قرقرتۆكمان گیراوە ناهێڵن كار بكەین، ئەو هەموو هەڕەشەیەی لەلایەن بەرپرسانی هەولێر لێمان دەكرێت بەناوی بەڕێزت كە خۆمان بڕوا ناكەین ئەوە قسەی تۆ بێت و تۆ هێندە لەگەڵ ئێمە تووند بیت بۆیە تكامان وایە خۆت بیانوەستێنە چیتر بێزارمان نەكەن".
 
دوێنی سێشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 50٪ داشکاندنیان بۆ نرخی گاز و کارەبا بۆ خاوەن نانەواخانە و سەموونخانەکان کردووە و نرخی یەک فەردە ئاردیش کراوەتە 29 هەزار دینار، بۆیە دەبێت بە زووترین کات بڕیارەکە لە هەولێر جێبەجێ بکرێت.
 
بەشێک لە خاوەنی نانەواخانەکان لە راگەیێندراوەکەیان بۆ سەرۆکی حکومەت دەڵێن، "بەپێی ئەو بڕیارەی پارێزگار و قایمقامی هەولێر دەیانەوێت ئێمە پێشێلی یاسایی بكەین، چونكە بەو نرخانە دەبێت ئێمە كرێكاری خۆمان دەربكەین و كرێكاری تر بهێنین بۆ شوێنەكانیان، ئەمەش پێشێلی یاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتییە كە نازانین بۆچی هێندە دژی كرێكاری خۆمان كار دەكەن و رقیان لێیان دەبێتەوە".
 
دانا رەمەزان، خاوەن یەکێک لەو نانەواخانانەی ئەمڕۆ کاری راگرتووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کرێی رۆژانەی نانەواخانەکان لەگەڵ سەموونخانەکان جیاوازی هەیە، تەنانەت رۆژانەی شاگرد و کرێکارەکانیش جیاوازی هەیە، بۆیە زیاتر نانەواخانەکان ناڕازین."
 
بەگوتەی ئەو خاوەنی نانەواخانەیە، ئەوان وەکو خاوەنی 610 نانەواخانە بڕیاریانداوە دووکانەکانیان دابخەن و کارنەکەن تاوەکو حکومەت وەڵامێكیان دەداتەوە. دەشڵێت، "بە کۆی دەنگ بڕیارمانداوە ئەگەر وا بێت کار ناکەین تاوەکو گۆڕانکاری لە بڕیارەکە دەکرێت و چاوەڕوانی بڕیاری نوێین."
 
لەبارەی داشکاندن لە نرخی ئارد دانا رەمەزان دەڵێت، "نرخەکەی دوو هەزارێک کەمکراوەتەوە، لە کاتێکدا بۆ ئەوەی زەرەر نەکەین دەبێت نرخەکەی نزیکەی 15 هەزار دینار بێت، داشکاندنیش تەنیا لە نرخی ئاردی کۆمپانیای داس کراوە کە بە تەنیا ناکرێتە نان چونکە ئاردێکی زۆر باش نییە و ئێمە زیاتر ئاردی تورکی بەکاردەهێنین."
 
کۆتایی ساڵی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا نرخی نان هەرزان بکرێت و 10 نان و سەموون بە کێشی 90 گرام بکرێتە هەزار دینار، بۆ ئەوەش قایمقامێتی هەولێر رایگەیاند، بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و داشکاندن لە نرخی گاز و ئارد بۆ خاوەنی نانەواخانە و سەموونخانەکان دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.