کۆماندۆی کوردستان: چەکدارێک لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلێک کرد

02-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و کەسێکی بریندار کردووە؛ لەو کاتەیشدا کارمەندێکی کۆماندۆ بەو شەقامەدا تێپەڕیوە و کەسی تەقەکەری دەستبەسەر کردووە.

رۆژی یەکشەممە 02-07-2023 بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی فەرماندەی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، "چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و کەسێکی بریندار کردووە؛ لەو کاتەدا کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ لە شوێنی رووداوەکە دەبێت و دەیەوێت رێگری لە تەقەکەرەکە بکات، بەڵام کەسی تەقەکەر رووبەڕووی کارمەندەکەی کۆماندۆش بووەتەوە و تەقەی زیاتری کردووە."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کەسی تەقەکەر لەلایەن ئەو کارمەندەی هێزی کۆماندۆوە چەک کراوە و چەکەکەی لێسەندراوە، بەڵام تاوەکو هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئەو کەسە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، چەکی تەقەکەر لەبەردەست هێزەکانیاندایە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتباری رووداوەکەن، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو رووداوە دوور و نزیک پەیوەندیی بە کارمەندەکەی هێزی کۆماندۆوە نەبووە و "تەنیا وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی رێگریی کردووە لە ئەنجامدانی تاوانێکی گەورە."

ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە پێش نیو کاژ‌ێر لە شەقامی سەرەکیی سلێمانی - تاسڵوجە نزیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روویداوە، لە ئەنجامی دەستشکاندنەوەی شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی بووە کە دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە، یەکێک لە شۆفێرەکان چەکی پێبووە و دابەزیوە دەستی شکاندووەتەوە بەردەم ئۆتۆمبێلەکەی دیکە و تەقەی لە شۆفێرەکە کردووە و برینداری کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوان هەردوو شۆفێر دروستبووە و کەسێکیان تەقەی کردووە، قەرەباڵخی لە شەقامەکە دروستبووە و لەو کاتەدا کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەو شەقامەدا تێپەڕ بووە و داوای کردووە کۆتایی بە شەڕەکە بهێندرێت و شەقامەکە چۆڵ بکەن، بەڵام کەسی تەقەکەر رووبەڕووی کارمەندەکەی کۆماندۆش بووەتەوە و تەقەی کردووە، ئەویش چەکەکەی لێ سەندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.