رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زریپۆش (درع) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت.
بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژى دووشەممە 2-10-2023 سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زرێپۆش (درع) دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.
بەگوێرەی ئاگادارییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەو ئۆتۆمبێلانە کاژێر 12:00ـی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی یەکى شووبات دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.
مەرجەکانی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا:
- دانانی چەکی پەسندکراو بە بڕی 26 ملیۆن و 400 هەزار دیناری عێراقی.
- رسومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.
- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بەشێوەى نەختینە (نەقدی) دەبێت و دینارى عێراقی بەکاردێت.
- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی رێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەى لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ