رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکەوێتە کار. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، "بە دیاریکراوی لە رێگەی کەرکووک بۆ رێگەی موسڵ بە هەردوو ئاراستە دەبێت".
رۆژی چوارشەممە، 06-09-2023، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کامێرای تیژڕۆیی دەمێکە لەو شوێنە دانراوە، بەڵام ئەمڕۆ بە دیاریکراوی لە رێگەی کەرکووک بۆ رێگەی موسڵ بە هەردوو ئاراستە دەکەوێتە کار".
لە نێوەڕاستی کانوونی دووەمی 2023 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان (Point to Point) کە تێکڕای خێرایی لەنێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی 120 مەتری لەنێوان شەقامی کەرکووک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو سایدەکە کەوتە کار. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، "ئەوەی لە رێگەی کەرکووک بۆ بنەسڵاوە دانراوە دەتوانین بڵێن رووداوەکانی کردووە بە سفر، چونکە لەو رۆژەی دانراوە تاوەکو ئێستا یەک رووداوی هاتووچۆی لێ تۆمارنەکراوە."
بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرلی فیوچهر کردووە بۆ دانانی نزیکەی 500 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی کە بەشێوەی پۆینت تو پۆینت کار دەکەن.
بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەنێوان کۆمپانیای ئێرلی فیوچهر و وەزارەتی ناوخۆ کراوە، سەرەتا داهاتی ئەو کامێرایانە 70٪ بۆ کۆمپانیا و 30٪ـی بۆ حکومەت دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ