رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 60 بوتڵی گازی ماڵان دەستگیردەکات. گوتەبێژی پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، هەموو ئەو بوتڵی گازانە دەگەرێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.
رۆژی پێنجشەممە، 21-12-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردبوو کە بوتڵی گازیان لێ دزراوە. دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن مهفرهزهكانی نووسینگهی نههێشتنی تاوانی كوردسات، دوو کەس بە تۆمەتی دزینی بتڵەکان دەستگیرکران."
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک لەو بوتڵە گازانەی کە دزیویانە و لهكاتی لێكۆڵینهوهكاندا دهركهوت كه چوار ماتۆڕیان لهچهند گهڕهكێكی شاری سلێمانی دزیوه و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا یەکێک لەماتۆڕە دزراوەکانیان لەلا بووە.
تۆمەتباران ناویان (پ، ج، ع) لەدایكبووی 2004 و (ک، م، ع) لهدایكبووی 2002ـەوە و بەبڕیاری دادوەر و راگیراون و لێكۆڵینهوه لەگەڵیان بەردەوامە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "ئەو بوتڵە گازانە دەدرێتەوە ئەو ماڵانەی سکاڵانەی تۆمارکردووە و ئەوانەش کە سکاڵایان نەکردووە لە کامێرەکان دیارە ماڵیان لە چ گەڕەکێکە و بوتڵەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ