شەممەی داهاتوو بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت

18-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە رۆژی شەممەی داهاتوو کۆنفرانس ببەستێت، بەرپرسێکی بزووتنەوەکەش دەڵێت، لە کۆنفرانسەکەدا گۆڕانکاری لە ژمارەی ئەندامانی ئۆرگانەکانیدا دەکات.
 
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژی پێنجشەممە، 18-01-2024، تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی نێو بزووتنەوەی گۆڕان دەستیکەوتووە، "ئەگەر هیچ شتێکی لەناکاو نەیەتە پێشەوە" ئەوە بزووتنەوەکە بڕیاریداوە رۆژی شەممە 20ـی ئەم مانگە کۆنفرانس ببەستێت. 
 
بڕیار بوو رۆژی 25ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێدرێن بۆ ئەوەی 27ـی هەمان مانگ بزووتنەوەکە کۆنفرانس ببەستێت، بەڵام بەپێ زانیارییەکان کۆمیسیۆنی عێراق بزووتنەوەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت تاوەکو 1ـی شووبات کۆنفرانس ببەستێت دواتر دەتوانن ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی هەڵبژێرن. 
 
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە دراونەتە رووداو، بڕیارە بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسدا هەندێک گۆڕانکاری لە دەستوورەکەیدا بکات، بۆ نموونە هەندێک پێشنیار هەن لەوانە هەندێک پێیانوایە دەبێت ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە حەوت کەسەوە بۆ نۆ کەس زیاد بکرێت و بە پێچەوانەی ئەو پێشنیازە هەندێک دەیانەوێت ببێتە سێ کەس، جگە لەو دوو رایە هەیە دەڵێت، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن نەمێنن و رێکخەری گشتیی و دوو جێگر شوێنی خانەکە بگرنەوە. لە کۆنفرانسدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیازانە دەکرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 12ـی کانوونی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی گۆڕان دەرگای خۆبەربژێرکردنی بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە کردەوە، کە شەش رۆژ بەردەوام بوو، دواتر بەهۆی فۆرم پڕنەکردنەوەی هیچ کادرێکی ئەو حیزبە بۆ پۆستی رێکخەری گشتی وادەکە بۆ 28ـی هەمان مانگ درێژکرایەوە و تاوەکو ئەو کاتە، تەنیا هۆشیار عەلی، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەکە و نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان خۆیان بۆ پۆستی رێکخەر بەربژێر کردبوو.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە بزووتنەوەکە دوای بەستنی کۆنفرانس دووبارە دەرگای خۆبەربژێکردن بۆ پۆستی رێکخەری گشتی بکاتەوە. 
 
ئەندامانی خانەکە پێکدێن لە رێکخەری گشتی، سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، سکرتێری کاروباری ژوورەکان، سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، سکرتێری کاروباری خەڵک، سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی، رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، کە دوو ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن، بۆشیان هەیە بۆ سێ خولی هەڵبژاردن خۆیان هەڵبژێرن.
 
رۆژی چوارشەممە، 13-10-2021 رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکەش رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردن هەڵدەبژێرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.