رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، کاژێر 12:20 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و ئەو شوفێرەی تێدا بووە سووتاوە و ناسنامەی دیارنییە.
رۆژی سێشەممە 25-07-2023، رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە، بۆیە جۆرەکەشی دیار نییە، ئەو کەسەش کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بووە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوتەی قایمقامی چەمچەماڵ، هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێلەکە دیار نییە و پۆلیس و ئاسایش لەبارەی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ