ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر: کارەبا کەمە و بەشێكی بیرەکان ناتوانن ئاو بۆ هاونیشتمانییان دابین بکەن

12-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، "زۆربەی بیرەکانی هەولێر دوو سەرچاوەی کارەبای نیشتمانییان هەیە، بەڵام بەهۆی کەمیی کاژێرەکانی کارەباوە لە هەندێک گەڕەک گرفتی بێ ئاوی دروستبووە." 

رۆژی چوارشەممە، 12-07-2023، ئومێد عەبدولحەمید، جێگری بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گرفتی ئاو زیاتر لە گەڕەکی رۆشنبیری و بەشێکی فەرمانبەرانە. لە نزیک گۆڕەپانی پیشەییەکانیش گرفت هەبوو، بەڵام ئێستا لە ئیفراز سێوە ئاویان بۆ دەڕوات و ئەو کێشەیە دوێنێ سێشەممە چارەسەرکرا."
 
لە سەنتەری شاری هەولێر 1200 بیرهەن کە ئاوی 45٪ـی دانیشتووان دابین دەکەن. جێگری بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، "زۆربەی ئەو بیرانە دوو سەرچاوەی کارەبای نیشتمانییان هەیە، بەڵام بەهۆی کەمیی کاژێرەکانی پێدانی کارەباوە هێشتا کێشەی بێ ئاوی هەیە، چونکە ئەگەر بەپێی پێویست کارەبا نەبێت، ئەو بیرانەش ناتوانن ئاو بە هەموو گەڕەکەکان بگەیەنن."
 
تایبەت بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئومێد عەبدولحەمید دەڵێت، "پار کارەبای 180 بیرمان بە کارەبای موەلیدە تایبەتییەکان بەستەوە. ئەم چەند مانگەی رابردووش 70 بیری دیکە بە کارەبای موەلیدەوە بەسترایەوە بۆ ئەوەی سەرچاوەی دیکەی کارەبایان هەبێت و کێشەی بێ ئاوی چارەسەربکرێت، بەڵام کەمیی کارەبای نیشتمانی کاریگەری لەسەر ئەو بیرانە هەیە کە بە کارەبای موەلیدەوە نەبەستراونەتەوە و هەربۆیە کێشەی بێ ئاوی هەیە". 
 
جێگری بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت کاریان کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاماژە بەوە دەکات کە "ئەو بیرانەی لە هەولێر لێدەدرێن زۆربەیان بیری جێگرەوەن. بۆ نموونە، پار 50 بیری نوێ لە سەنتەری شاری هەولێر لێدران کە زۆربەیان بیری جێگرەوەی ئەو بیرانە بوون کە وشک ببوون."
 
ئومێد عەبدولحەمید دەڵێت، "هاونیشتمانییانی هەر گەڕەکێک لە هەولێر گرفتی بێ ئاوییان هەیە یان بیری گەڕەکەکەیان کێشەی هەیە، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن؛ تیممان دیاریکردووە کە سەردانی ئەو گەڕەکە دەکەن و بیرەکەیان هەر گرفتێکی هەبێت چارەسەری دەکەن؛ ئەگەر چارەسەرکردنەکەش کاتی زۆر ویست، ئەوە تانکەری ئاومان هەیە و دەگەیێندرێتە ئەو شوێنانەی کە زۆر پێویستن."
 
لە هەولێر جگە لە بیرەکان 55٪ـی ئاوی دانیشتوانەکەی لە رێگەی ئیفراز 1، 2 و 3 دابین دەکرێت. جێگری بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، "باشترین چارەسەر بۆ بێ ئاوی لێدانی بیری نوێ نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفراز 4 کە کێشەی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی هەولێر چارەسەر دەکات، بەڵام ئەو پڕۆژە هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن و بڕیارەکە لای سەرووی ئێمەیە."
 
ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی هاونیشتمانیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن
 
سنوورى شارەوانیى یەک
 
07515250001
07515260001
 
سنووری شارەوانیی دوو
 
07515250002
07515260002
 
سنووری شارەوانیی سێ 
     
07515250003 
07505260003
 
سنووری شارەوانیی چوار
 
07515250004
07515260004
 
سنووری شارەوانیی پێنج
 
07515250005
07515260005
 
سنوورى شارەوانیی شەش
 
07515250006
07515260006
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.