وەزارەتی کارەبا: 600 مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوە

01-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 600 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە و وەزارەتەکە هەوڵدەدات ئەو کەمبوونەوەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 01-06-2023 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە چوارچێوەی چاکسازی لە کێڵگەکانی کۆمپانیای دانەگاز، بۆ ماوەی 29 کاژێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەمدەکاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە."
 
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا بە هاونیشتمانییان هەبێت.
 
تێکڕای بەرهەمی گرووپی دانەگاز لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە 62.9 هەزار بەرمیل گاز هاوتای نەوت لە رۆژێکدا کە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی رابردوو 1% زیادیکردووە، لەکاتێکدا ئاستی بەرهەمی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان 9% زیادیکردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 01-06-2023، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی بە رووداوی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەکو ژێرخان و توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 7 هەزار مێگاوات کارەبای هەیە: ''بەڵام ئێستا 4,200 تاوەکو 4,300 مێگاوات کارەبا بە تێکڕا بەرهەم دەهێنرێت.''
 
وەک گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە وەرزی هاویندا، بەرزترین خواستی گشتیی هەرێمی کوردستان لەسەر کارەبا لە خراپترین دۆخدا، لە نێوان 5,000 بۆ 5,500 مێگاوات بووە.
 
بەگوتەی ئومێد ئەحمەد، ئێستا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 75٪ی کارەبا بە گازی سرووشتی بەرهەم دەهێنرێت.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.