شاندێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە بەغدایە

16-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن دەرمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری تەندروستیی عێراق کۆببنەوە. بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "سەردانەکە لەبارەی دەرمان، دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پزیشکییە."
 
رۆژی دووشەممە 16-10-2023 دکتۆر کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شاندێکی وەزارەت سەردانی بەغدامان کردووە و پلانەکە وایە ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق کۆببینەوە."
 
لەبارەی هۆکاری سەردانەکە، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەڵێت، "کۆبوونەوەکە تایبەت بە دەرمان، پێداویستی و کەرەستەی پزیشکییە؛ هەروەها هەندێک پڕۆژەی نیشتمانی لە عێراق جێبەجێ دەکرێن و داوا دەکەین لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێن."
 
دکتۆر کاوە خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بودجەی تایبەت بە هەرێمی کوردستاندا کێشەمان هەیە و دابینکردنی کەرەستەی پزیشکی و تەندروستی تێدا نییە. بۆ نموونە، بودجەی تایبەت بە دەرمان هەیە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەو چوارچێوەیەدا ئامێر و کەرەستەی پزیشکی و دەرمان دەنێردران، بەڵام شەش ساڵە ئامێری پزیشکییان لێ دەرهێناوە و تەنیا دەرمان دەنێرن؛ بۆیە مەبەستمانە ئەو ئامێر و کەرەستانە لە چوارچێوەی بودجەدا بۆمان بنێردرێنەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.