رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانی لەدەستداوە.
رۆژی پێنجشەممە 27-07-2023 شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رووداوەکە لەنێوان ناحیەی حاجیاوا و سەرکەپکان بووە".
بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل، شوێنی رووداوەکە چۆڵەوانی بووە، بۆیە "تۆمەتبار هەڵهاتووە." هێزەکانیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و گەڕان بە دوای تۆمەتبار بەردەوامە.
لەبارەی هۆکاری تەقەکردن لەو گەنجە، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین گوتی، "تائێستا دیار نییە بۆچی ئەو ئۆتۆمبێلە دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەکرێت، دیاریش نییە ئەو گەنجە بە تەنیا لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە یاخود خەڵکی دیکەی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەوەی روونە؛ لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلە تەنیا ئەو گەنجە کوژراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ